مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتابی سیاسی یەکێتی وەک سهرۆكی سێیهمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی هێرشی توندی کردە سەر ئەو کەسو لایەنانەی لەسەر هاوکاری کردنی هونەردۆستان رەخنەیان لێ گرتووە.
لە
دەستپێکی سێیهمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی مەلابەختیار وتاریێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "یەک شت هەیە ناتوانم نەیڵێم، ئومێدەواریشم قسە وەکو خۆی وەرگرن، لەم سێ ڤستیڤاڵدا و لە ڤیستیڤاڵەکانی گەلاوێژ و گروپە هونەرییەکاندا ناچاربووم پەنا بۆ حکومەت و بەشێک لە سەرمایەدارەکان بەرم و ئەوانیش پیاین دەوتم : تۆ پلەو پایەت هەیە بۆ پەنا بۆ سەرمایەداران و حکومەتی هەرێم دەبەیت و لە پلەو پایەی خۆت کەمدەکەیتەوە".
وتیشی، "منیش لە وەڵامدا پێیان دەڵێم: ئەی ئەوانەی لە نەوتەوە بۆ جەوتی ئەم وڵاتە دەدزن، دزییەکەتان حەرامبێت، ئەمسەربەرزییەش بۆ من دەمێنێتەوە".
مەلا بەختیار ئەوەشی وت، " تانە لە ئێمە مەدەن، کە بۆ خزمەتی ئەم بوارە دەکەین، تانە لە خۆتان بدەن کە نازانن چی شەرمەزارییەکی مێژووی بەدی دەهێنن".
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تشرینی یەکەم لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە ئامادەبوونی، ژمارەیەک لە سینەماکارەکانی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەستیپێکرد و ماووەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.
هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە لە 4 هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایش دەکرێن و زیاتر لە 200 میوانیش بۆ فێستیڤاڵەکە بانگهێشتکراون.