هەواڵی مردنی ڕەتدەکاتەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی شاخەوان هەڵەبجەیی بڵاودەکرێتەوە و ناوبراویش هەواڵی مردنی خۆی ڕەتدەکاتەوە.

شاخەوان کە یەکەمجار بە دەرکەوتنی لە بەرنامەی کڵاوێندا ناسرا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسویەتی نوسیویەتی "سڵاو ئازیزان و دۆست و ھاوڕێیان و ھەوادارانی شاخەوان دانانی ئەووێنەیە بەوشێوەیە کەپێتان وایە من مردبم نەخێر نەمردووم بەڵکوو ئەوە کوشتنی ڕۆح و ھەستی نەتەوایەتی منە کە دەسەڵاتی کوردی داوای باجیان لێکردوین لەموڵکی ڕووخاوو زوڵملێکراوی خانەوادەیەکی کوردپەروەری وەکوو ئێمە لە ھەڵەبجە کە ئێمە چاوەڕێی چی بوین و دەسەڵاتیش چی بۆ ئێمە کردووە بەدیاری مایەی گاڵتەجاڕیە بەڕاستی ."

دەشڵێت دوابەدوای ئەو کارو چالاکیەھونەریانەی کە لەم ماوەیەی ڕابردوو ئەنجامم دان لە چاوپێکەوتنەکامدا باسم لەلابردنی لەقەبی ھەڵەبجەیی ھێنا لەبەر ئەوەی کە خۆم بەخاوەنی ھەموو ناوچەکانی کوردوستان دەزانم و ھەموو کوردوستانیش بەھی خۆم دەزانم

دەقی ڕوونکردنەوەکەی

سڵاو ئازیزان و دۆست و ھاوڕێیان و ھەوادارانی شاخەوان دانانی ئەووێنەیە بەوشێوەیە کەپێتان وایە من مردبم نەخێر نەمردووم بەڵکوو ئەوە کوشتنی ڕۆح و ھەستی نەتەوایەتی منە کە دەسەڵاتی کوردی داوای باجیان لێکردوین لەموڵکی ڕووخاوو زوڵملێکراوی خانەوادەیەکی کوردپەروەری وەکوو ئێمە لە ھەڵەبجە کە ئێمە چاوەڕێی چی بوین و دەسەڵاتیش چی بۆ ئێمە کردووە بەدیاری مایەی گاڵتەجاڕیە بەڕاستی

ئەمە خاڵێک کە بەپێویستم زانی باسی بکەم ئەوەی کە دەمەوێت باسی بکەم لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردوو بوو زۆر سەیر بوو ئەویش پۆستێکی پیرۆزبایی سەرۆکی عێراق بەڕێز دکتۆر بەرھەم بوو کەمن بۆخۆم چاوەڕوان دەبم ئەوخاڵانە بۆ تاکی کورد بەدەست بھێنێت کەلەپۆستەکەمدا داوام لێکردبوو ئەگەر ھەمووشی نەبێت گرنگترینیان قەرەبووی خەڵکی کوردوستان بێت کە زەرەرمەند بوون لە دەست کارەقیزەونەکانی ڕژێمی بەعسی فاشیست و بەتایبەتی خەڵکی ھەڵەبجەو بەتایبەتتر خانەوادەی باوکی من کە حاجی کیخسرو اللەکرەم دەڵەمەڕییە کەچی لە ئەندامی خێزانمەوە ئەو ھەواڵەم پێگەیشت کە گوایە دەسەڵاتی ناوچەی ھەڵەبجە داوای باجی لە موڵکەکانی باوکی من کردووە کەئێستا لە بەر باری تەندروستی لەماڵەوە داڵدەمان داوە کە ئێمە بە توندی بەپەرچی ئەم ھەواڵەدەبینەوە و ناڕەزایی دەردەبڕین لە بەر ئەم خاڵانە جارێک ئەمە نەھەڕەشەیە و نە گوڕەشە تەنھا باسی ڕاستیەکی تاڵ دەکەین و شورەییە بۆ دەسەڵاتێکی وا کە ٢٨ ساڵە تائێستا دەسەڵاتی کوردی نەیتوانیوە مافی ئەو خەڵکە لە حکومەتی مەرکەزی وەربگرێت کە موڵکی ئێمە کە بە شۆڤڵی بەعس و تی ئێن تی تەقێنراوەتەوە وەربگرێت و خۆشی بە نوێنەری خەڵک بزانێت من پێی دەڵێم ئەگەر کارێکی لەوشێوەیەت پێناکرێت مەیە داوای باجیش بکەیت وەئەگەر داوای باجیش دەکەیت بۆ کوێی دەبەیت؟ ئایا ئێوە تائێستا توانیوتانە ڕێگایەکی جوان و دروستی نێوان سلێمانی ھەڵەبجە دروست بکەن یاخود ئایا ئێوە مێژووی جولەکەکانی ئەڵمانیاتان بیستووە کە ئەوەی حیزبی نازی ھیتلەر بە سەری ھینان تائێستا ئەڵمانیا باج دەدات بە جولەکەو جولەکەش بەھیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی ووڵاتی ئەڵمانیا ھەرموڵکێکی ھەبێت بیکڕێت یان بیفرۆشێت یان بیدا بەکرێ باج نادات ئازاد کراوە مانای چی تۆ ھاتویت بە خانەوادەیەک دەڵێی باج بدە کە خاوەنی سێ شەھیدی گەنجی دەرجە یەکم کە خوێنی لە پێناوی

.سەربەخۆیی ڕشتووە

تۆ کێیت کەھاتویت خۆت کردووە بە نوێنەری من ئایا تۆدەزانیت ئێمە چیمان لێھاتووەو چیمان لە دەست داوە دەبا بیرت بخەمەوە ئەگەر نازانیت یان دەزانیت و خۆتی لێگێل دەکەیت یان بە ئارەزوو ھاتویت داوای باج دەکەیت ؟

١من برای مامۆستا ڕۆستەمم کە تائێستاش شەھیدانەی نیە

کە ٧ ساڵ خەباتی ناوشارو سێ ساڵ چەکداری شاخ و دوو جار بریندارکراو لە شەڕی شاخو جارێکیش لە چالاکی ناوشاری ھەڵەبجە بەدەستی جاشەکانی ئەوسای بەعس و ئینجا ھەڕەشەلێکراوو ئینجائەو ھەموو ھاوکارییەی ئێمە

بەشۆڕشمان کرد.

٢شەھید سیروانی برام کە لە خۆپیشاندنەکەی ١٩٨٧ کە

شەھید مەریوانی پورمی تێدا شەھیدکرا بەڕومانە ھێرشی کردوەتە سەر مودەڕەعەی ئەوسای بەعس کەزۆر کەس نەشی دەوێرا سەیری بکات و تەمەنیش لە سیانزە ساڵ تێنەپەڕیبوو لە دوای ھەشتاو ھەشت و کیمیاویەکەش دوا بەدوای ئەو زوڵمەگەورەیە کە لەکوردو بەتایبەت ئێمەی ھەڵەبجەیی کرا شەھید سیروان بەو تەمەنەوە بەژداری شەر خواکوڕ دەکات و دواتریش ھەر خەبات دەکات تا شەھید دەبێت

٣ئینجا شەھید ئاری کە لە چیای ئەزمەڕ بەرگری لە خاکو نیشتیمان و شەرەفی کورد کرد ھەر لەو شەڕەی شاخی ئەزمەڕ شەھید دەبێت

ئەزانن چی ھاوڕێیان گەر بێت و ئەوشتانەی کە داواکاری ئێمەیە و بەوشێوەیە جێ بەجێ نەبێت کە برینمان ساڕێژ بکات ئەوە ھەرگیز لە مافی خۆمان خۆش نابین و لە .

پێناویشیا دەجەنگین.

تێبینی بۆ ئێوەی خۆشەویست ھەر لێرەوە

دوابەدوای ئەو کارو چالاکیەھونەریانەی کە لەم ماوەیەی ڕابردوو ئەنجامم دان لە چاوپێکەوتنەکامدا باسم لەلابردنی لەقەبی ھەڵەبجەیی ھێنا لەبەر ئەوەی کە خۆم بەخاوەنی ھەموو ناوچەکانی کوردوستان دەزانم و ھەموو کوردوستانیش بەھی خۆم دەزانم



PM:01:21:11/10/2018