گۆڕان لە هەڵوێستی ئەمەریکا تووشی شۆک بووە

د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت "بە پیرۆزباییەکەی بریت مەکگۆرک لە مەسعود بارزانی" بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توشی نا ئومێدی و شۆک بوین".

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت " بە پیرۆزباییەکەی بریت مەکگۆرک لە مەسعود بارزانی" بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توشی نا ئومێدی و شۆک بوین، هەروەها ڕەتی دەکاتەوە گۆڕان و پارتی ڕێکەوتنیان هەبوبێت لەسەر دەنگدان بەکاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و دەڵێت" وەک سەردەمی مام جەلال چۆن پەرلەمانتارانی گۆڕان سەرپشک کران دەنگ دەدەن یا نا ئەمجارەش لەسەر ئەو بنەمایەی پۆستی سەرۆک کۆمار مافی کوردە بۆیە پەرلەمانتارەکانمان سەرپشک کردەوە، ئەگەرنا تا ئێستاش ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕەتدەکەینەوە بەڵام بۆیە پەرلەمانتارەکانمان چونە پەرلەمانی بەغداد چونکە پەرلەمان بەمینبەر دەزانین بۆ قسەکردن و بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکانی خەڵكی کوردستان."

د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە درێژەی لێدوانەکەیدا " بەپێێ ئەو ڕاگەیاندنەی کە نوسینگەی "مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردۆتەوە کاتێکلەبەیاننامەکە خوێندمانەوە کە "بریت مەکگۆرگ" پیرۆزبایی لەبارزانی کردووە بەهۆی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەڵبژاردنەکان توشی شۆک و نا ئومێدی بوین ،چونکە لەکاتێکدا زانیاری لای باڵوێزخانەی ئەمریکا هەیە، وە سەدان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە کەپارتی دەنگی دەیان هەزاریان ساختەکردووە کەچی دێت پیرۆزبایی لەپارتی دەکات، ئەمە "میسداقیەتی" حکومەتی ئەمریکا و گەلی ئەمریکای خستە ژێر پرسیارەوە وە پێچەوانەی یاسا و دەستوری ئەمریکایە."

دەربارەی ئەوەی بەپێێ ئەنجامە بەراییەکان بێت پارتی لیستی گەورەیە وە یەکێتیش دووەم واتە ئەو دوو لایەنە بەدەنگی خەڵکی کوردستان بونەتە خاوەنی ئەو کورسیانە ئایا بە بۆچوونی تۆ پێت وانیە پیرۆزباییەکەی مەکگۆرگ بۆ خەڵکی ئەو دوو حیزبە جێی دڵخۆشیە؟

د.شۆڕش حاجی وتی" من خۆم وەک شۆرش حاجی وەک بزوتنەوەی گۆڕان و دەنگدەری گۆڕان توشی شۆک و نیگەرانی بوین کە نەدەبوو نوێنەری سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی بکات تا یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکان و ئەنجامە کۆتاییەکان."

سەبارەت بەوەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانیش هەمان ڕەخنە و گللەیتان هەبوو بەڵام دواجار پەرلەمانتارەکانتان ناردە پەرلەمانی عیراق؟

د.شۆڕش حاجی ڕایگەیاند" ڕاستە لەهەڵبژاردنی بەغداد هەمان گللەیمان هەبوو بەڵام لەبەغداد هەموو ڕێگایەکی یاسایمان گرتە بەر دواجار بۆیە پەرلەمانتارەکانمان ناردە بەغداد چونکە ئێمە پەرلەمان بە مینبەر و شوێنێک دەزانین بۆ ئەوەی ئێمە قسەی خۆمان بکەین و داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ باڵوێزخانە و نوێنەری وڵاتانی دنیا ببەستین.بەڵام ئێستاش ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕەتدەکەینەوە."

دەربارەی دەنگۆی ڕێکەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی بۆ دەنگدان بە کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، گەڕانەوەی پەرلەمانتارەکانی بەغداد و سوێندخواردنیان لە پێش مەراسیمی سوێند خواردنەکە؟

د.شۆرش حاجی وتی" ئەوە ڕاست نیە، بەڵام ئێمە پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بەپشکی کورد دەزانین،ئێمە خۆمان کاندیدمان نەبوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، وەک سەردەمی مام جەلالپەرلەمانتارەکانمان سەرپشک کرد دەنگ بەکێ دەدەن ئەوەش لەسەر ئەو پرنسیبەی کە پۆستی سەرۆک کۆمار بە مافی کورد دەزانین، هەتا کاتی خۆی کاک نەوشیروان خۆی ئێمەی وەک پەرلەمانتارەکان سەرپشک کرد کە دەنگ بە مام جەلال بدەن یاخود نا؟"



PM:02:38:11/10/2018