ئاریاس جاڤان "تۆ جوانترینی" بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئاریاس جاڤان" نوێترین کلیپی بەناوی "تۆ جوانترینی" بڵاوکردەوە، کە مەسعود حەسەن زادە تێکستیەکەی بۆ نوسیوەو، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن سوهراب ڕۆزگەردییەوە بۆ کراەوە، ناسح حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.

پێشتر ئاریاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام  ئاماژەی بەوە کرد،" (تۆ جوانترینی) تەنها بۆ هەڵکوتین بەسەر ڕوخساردا نییە، بەڵکو دەتوانێت پەیوەندی بە ناخیشەوە هەبێت، ئەم بەرهەمەم زۆر خۆشدەوێت وەکو ئێوە".

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجام داوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.




PM:09:02:11/10/2018