نەوەی نوێ داوای پێکھێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە گۆران و کۆمەڵ و یەکگرتوو دەکات

 سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ نامەیەک ئاڕاستەی هەریەک لە گۆران، کۆمەڵ و یەکگرتوودەکاتو  تیایدا داوای پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشیان لێدەکات.

شاسوار عەبدول واحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ نامەیەک ئاڕاستەی هەریەک لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمیدنداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات و داوای پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشیان لێدەکات.

لە نامەکەدا  سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لە رێیی ئەم نامەیەوە داواتان لێدەکەین، بەتایبەت بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵ و یەکگرتوو، و هەر هێزێکی تری دەرەوەوی پارتی و یەکێتی، کە ئامادەیە دژ بەم دەسەڵاتە هەڵوێستی هەبێت، بەزووترین کات بەرەیەکی گەورەی سەرتاسەری دروستبکرێت و تیایدا کۆمەڵە بڕیارێکی گرنگی تێدا بدرێت، هەروەها ستراتیژی چوار ساڵی رووبەڕووبونەوەی پارتی و یەکێتی تێدا دەستنیشان بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، ئێستا کاتی کاری دەستەجەمعییەو لێتان رادەبینین، کە لە ئاستی ئەم داوایەو بگرە کاری گەورەتریش بن، هەربۆیە داوایەکی لەم جۆرەتان ئاڕاستە دەکەین.

شاسوار عەبدول واحید داواش لەو سێ حزبەدەکات بە زوترین کات وەڵامی داواکەی بدەنەوە و، پێکەوە بیر لە هەڵوێستێکی مێژووی بکەنەوە، کە دڵی هاوڵاتیان خۆش بکات.





PM:09:19:11/10/2018