پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی دزیكردنی لە كەسنەزان راگەیاند، کە هەستاون بە بڕینی چەند دوکانێک و کاری دزیکردنیشیان لە ماڵان ئەنجامداوە.
عەبدولواحد سەعید بەرپرسی نووسینگەی نەهێشتی تاوان لە ناحیەی کەسنەزان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە بوونی چەند حاڵەتێكی دزیکردن لە شارۆچکەی کەسنەزان، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوانە کردەوەو، لەماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین.
لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەكانەوە وتی ناو و تەمەنیان بریتین لە (س. ع. ئـ)، تەمەن (27) ساڵ، (گ. ع. م.)، تەمەن(20) ساڵ، (ئـ. ئـ. س.)، تەمەن (19) ساڵ، (د. م. ح)، تەمەن (20) ساڵ.
بەرپرسی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان پۆلیسی كەسنەزان ئەوەشی خستەروو، دوای دەستگیر کردنیان تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە چوار دوكانیان بڕیوە و جگە لەوەش لە دزیان لە چەند ماڵێكیش كردووە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی بەند كراون.