هونەرمەندی ناوداری میسری "غینوه محمه‌د" به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر گیانی له‌ده‌ستدا.
ماڵپەڕی سكای نیوز-ی عەرەبی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ هەینی ١٢ی تشرینی یەکەم غینوه، به هۆی ڕووداوێكی هاوچۆوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ڕووداوه‌كه تەرمی هونەرمەند ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام بەرلە گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
غینوه محمه‌د عه‌لی سلێمان خوشكی گۆرانیبێژی ناسراو ئه‌نغام-ه و كچی میوزیكژه‌نی ناسراو محمه‌د عه‌لی سلێمانه، له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریدا وه‌كو گۆرانیبێژێك ده‌ركه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر چووه بواری نواندن و به‌شداری كرد له زنجیره درامای (ئه‌لئه‌ب ئه‌لڕوحی).