ڤیدیۆ:بۆیەکەمجار بۆڵت دوو گۆڵ لە یارییەکی تۆپی پێ دەکات
راکەری جیهانی یوساین بۆڵتی جامایکی، بۆیەکەمجار لە یاریەکی تۆپی پێدا دوو گۆڵ دەکات و بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت.
بۆڵتی یاریزانی یانەی سەنتڕاڵ کوستی ئوسترالی توانی دوو گۆڵ لە یانەی ساوس وست یونایتد بکات.
یوساین بۆڵت پێشترا ئامادەیی نیشاندابوو لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا یاری بکات و بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە یانەکانی مانچستەریونایتد و دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردبوو گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
PM:07:59:12/10/2018