کێلوونی درگای
ژوورەکەی عەبدوڵا مەلا نوری هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان دەگۆڕدرێت و ناتوانێت بگەڕێتەوە
ژوورەکەی خۆی.
سەرچاوەیەکی
ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی میدیای ڕاگەیاند "ڕۆژی چوارشەممە کێلونی ژوری عەبدوڵا هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان
گۆڕدراوە".
سەرچاوەکە وتی "عەبدوڵای مەلا نوری لهژوورهكهى
سكرتێرى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان دادهنیشێ و ههندى كاروبارى كارگیڕى جهمالى حاجى
محهمهد سكرتێرى جڤات ڕادهپهڕێنیت، هەفتەیەک دەبێت ناوبراو لە دەرەوەی وڵاتە".
پێشتریش قدر حاجی عەلی سەرکردەی دیاری
بزووتنەوەی گۆڕان ژورێکی تایبەتی هەبوو لە گردی زەرگەتە، بەڵام بە بێ ئاگاداری خۆی
کێلونی ژوورەکەی گۆڕدرابوو.
دوای رووداوەکەش "سپی" پەیوەندی کرد بە عەبدوڵلای مەلانوری هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕانەوە، ناوبراو هەواڵەکەی پشتراستکردەوەو رایگەیاند، کە" ئەو هەواڵە راستە".