بڕیارە سبه‌ینێ،شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ژماره 7ی خۆی ئەنجامبدات و تیایدا چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی پەتلەمان ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، سبه‌ینێ لە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ په‌رله‌مان گفتوگۆ لەبارەی سێ خاڵ دەکات، لەوانە تاوتوێی ئه‌و تانانه دەکرێت، لەبارەی ڕاستی و دروستی ئه‌ندامێتی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هەروەها خاڵی دووه‌می كارنامه‌كه‌ش تایبه‌ته به پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و کۆتا خاڵیش تایبەتە بە تاوتوێكردنی بابه‌تێكی گشتی تایبه‌ت به پله تایبه‌ته‌كان.