ترەمپ نایەوێت ئیڤانکای کچی ببێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیڤانکای کچی ناکاتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پێی وایە کەسی شیاوتر هەن بۆ ئەو پۆستە.

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو نیکی هەیلی، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکرد، سەبارەت بە دەسنیشانکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنەکەی ، ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، ئیڤانکای کچی کەسێکی شیاوە بۆ ئەو پۆستە و ئەگەر ئەو پۆستە وەربگرێت ئەوا زۆرباش دەبێت.

هەروەها ئەوەشی نوسیووە، 
هەموو کەس دەیەوێت ئیڤانکا ترەمپ، ببێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام  لە بەرامبەر دا کەسی باشی دیکە هەن ئەو پۆستە وەربگرن.

جێی ئاماژەیە نیکی هەیلی تا کۆتایی ئەمساڵ لە کارەکەی بەردەوام دەبێت و لە سەرەتای ساڵی داهاتشەوە کۆتایی بە کارەکەی دێت و کەسێکی نوێ لە شوێنەکەی دادەنرێت.


PM:10:59:12/10/2018