لەباره‌ى چه‌ند بنەماڵهیهكى هه‌رێمى كوردستان كه به‌رله چه‌ند ڕۆژێك لە ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوە کردووە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه به وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕیوە.
دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندی دایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
شەوی چوارشەممە 9 لەسەر 10ی ئەم مانگە بەهۆی نوقمبوونی کەشتییەک لە دەریای ئیجە، 35 پەنابەر تێیدا بوونە قوربانی کە بەپێی زانیارییەکان 29 کەسیان بە ڕەگەز عێراقی بوون و لەنێویاندا 16کەسیان هاووڵاتیی کوردی قەزای زاخۆ بوون.