یانەی بەرشەلۆنە یاریزانێکی تر لەدەست دەدات
لە دوای پێکانی ساموێڵ ئۆمتیتی و دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لە یانە کەتەلۆنیەکە، شەوی ڕابردووی یانەی بەرشەلۆنە بەرگریکاری بەلجیکی یانەکەی تۆماس ڤێرمالینیشی لە دەستدا.
ڤێرمالین لە یاری نێوان بەلجیکاو سویسرا کاتێک یاریەکە ٢-١ بە سودی بەلجیکا بە کۆتا هات، توشی پێکان هاتو نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و یاریگای جێهێشت.
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا نوێترین زانیارییان لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە بڵاوکردەوەو ئاشکرایان کردووە ماوەی ٣ هەفتە لە یانەی بەرشەلۆنە دادەبڕێت و بەشداری یاری سیڤییاو کلاسیکۆش ناکات.
بەمەش بەرشەلۆنە گورزێکی تری کوشندەی بەردەکەوێ و لە دڵی بەرگریدا بە بێ دوو لە باشترین یاریزانەکانی چەند یارییەکی چارەنوس ساز دەکات.
PM:10:15:13/10/2018