بکەری تەقینەوەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پاریزگای کەرکوک هەر ئەمشەو دوای تەقینەوەکەی کەرکوک، رایگەیاند " بکەری تەقینەوەکە دەستگیرکراوە".

ئەمشەو ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند تەقینەوەکە لە شەقامی قودس لە گەڕەکی مەمدودە و لەسەر رێگای کەرکوک - بەغدا روویداوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری ئۆپڵ تەقیوەتەوە و زیانی گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە.
لەو تەقینەوەیەدا شەش کەس بریندار بوون.



PM:11:18:13/10/2018