لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارگهەڵگرێکی كۆچبەران لە شاری ئیزمیری توركیا ، ژمارەیەک كۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
میدیاكانی توركیا بڵاویا کردەوە، پاسێکی نەفەر هەڵگر کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتبوو لە ناوچەی موندەریس لە شاری ئیزمیری توركیا وەرگەڕاوەو، لە ئەنجامدا نزیكەی 15 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەتیش هەن.
لەبارەی چۆنییەتی روداوەکەوە ئەوەش خراوەتەڕوو، پاسەکە لەسەر رێگەی خۆی لایداوە كە بە رێگەی دیگیرمینچای بەناوبانگە و بەوهۆیەوە وەرگەڕاوەو ئەو روداوەی لێ کەوتووەتەوە.