بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕوونكردنەوەیەكی فەرمیی لەبارەی كوشتنی كەسێك بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا ھاتووە "دوا بە دوای ڕووداوی كوشتنی (سالار سدیق) لە بەرواری 12/9/2018، لە شەقامی 100 مەتری، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەیەكی تەواو دەركەوت ئەم ڕووداوە پەیوەست بووە بە دكتۆرێك بە ناوی (سەروەر قوربانی)، لەگەڵ كوڕی خەزووری لەسەر كێشەیەكی خێزانی".
پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە "بۆیە بە ھیچ شێوەیەك ئەم كێشەیە دوور و نزیك پەیوەست نییە بە نەخۆشخانەی سویدیی تایبەت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە، بەڵكوو كێشەكە تەنیا كێشەیەكی خێزانیی نێوان دكتۆرەكە و بنەماڵەی خێزانی دكتۆرەكە بووە".