بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، راگەیاندراوێکی سه‌باره‌ت به‌رێنمایی تازه‌ی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل، بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14\10\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاویکردووەتەوە، کە چه‌ند رۆژێكه له سایت و تۆڕه كۆمەڵایه‌تییه‌كان بابه‌تێك له‌ژێر ناونیشانی "تیچووی تازه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان بڵاو بووەته‌وه"، به‌پێی تێچووه‌كه بڕێك پاره خراوه‌ته سه‌ر رسوماتی تۆماركردن، كه ده‌چێته سه‌ر سندوقی توشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان و له‌سایته‌كان ئاماژه به‌نووسراوێكی نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆ كراوه.
هاتوچۆی هەولێر، لەو راگەیاندراوەدا، جەختی لەوەش کردووەتەوە "ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له وه‌رگرتنی رسومات نه‌كراوه، هیچ بڕێك زیاد نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كرێت له‌ناردنی بری 5%ی داهاتی رسومات بۆ سندوقی شێرپه‌نجه، ئه‌وه‌یان شتیكی تازه نییه، و بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌م سندوقه هه‌یه و بڕی پاره‌ی بۆ نێردراوه له‌و بڕه‌ی كه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت".
جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە، کە بەهیچ شێوەیەک دەستکاری رسومات نەکراوە، لە هەمانکاتدا داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌هه‌ستیارن و په‌یوه‌ندیان به‌كاری دام وده‌زگا حكومییه‌كان هه‌یه، به‌بێ دڵنیابوون له‌سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان بڵاونه‌كه‌نه‌وه.