هۆکارەکانی خۆکۆشتن ئاشکرا دەکرێت


ساڵانە خەڵکێکی زۆور لەدەورووبەری جیهاندا خۆیان دەکۆژن بەجۆرێک ڕێژەکەی دەکاتە نزیکەی ۸۰۰٫۰۰۰کەس ، بۆنمونە هەتا ئەم بابەتە دەخوێنرێتەو شەش کەس خۆیان کووشتووە . خۆکووژی وەکو دیاردەیەکی لێهاتووە لەجیهادا ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی چەندین کێشە ی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ، نەخۆشی دەروونی ، بێتاقەتی.
 پسپۆڕان زۆری ئەم  خۆکووشتنە دەگەڕێننەوە بۆ هەبوونی نەخۆشی دەروونی باسیش لەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە پێان شەرمە سەردانی پزیشک بکەن بەمەش ڕووبەرووڕی مەرگ دەبنەوە .
 هەروەها لەلێکۆڵینەوەیکدا کە لەسەر ۲۰ کەس ئەنجام دراوە پاش خۆکوشتنیان چەند پارچە نووسینێکیان بەجێ هێشتووە باسیان لەوە کردووە کە بێ هیوابوون لەخۆشویستنی کەسی بەرامبەریان ئەمەش ڕووبەری ئازاری کردوونەتەوە بۆیە پەنایان بردۆتە بەر خۆکوشتن بە مەبەستی هەبوونی ژیانێکی باشتر.

ـ  هۆکارێکی دیکەی خۆکووشی خەفەتە : هەندێک جار تاکەکانی کۆمەڵ تووشی خەفەتوو پەستانێکی زۆر دەبنەوە لەبەرئەوەی دەڕواننە ژیانی کەسانی چواردەوریان بەراوردی دەکەن بەژیانی خۆیان ئەمەش وایان لێدەکات هەست بە بێزاریو بێتاقەتی بکەن وایان لێدێت  کە کۆتای بەخۆیان بهێنن.

ـ  یەکێکی دیکە لەو کەسانەی خۆیان دەکوژن بێدەسڵاتییە:  کاتێک کەسێک بیر دەکاتەوە هیچ ئومێدێکی  نییە و هیچ یارمەتی دەرێکی نییە کەسێک نییە دەستی بگرێت یارمەتی بدات پەنا دەباتە بەر خۆکووشتن .

 وە: هە -ف



PM:06:13:14/10/2018