هونەرمەندی ناسراوی عەرەبی سامر حوسنی بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە رۆژی شەممە ١٣ ی تشرینی یەکەم گەیەندرایە نەخۆشخانەکانی ئەمەریکا.
سامر حوسنی کە تووشی نەخۆشیەک لە ژێ دەنگدەرەکانیدا بووە، بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشیەکەی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەیەندرایە نەخۆشخانە.
سامر حوسنی موسیقا ژەن و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و نوسەرەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ ەو لە سەردەمی منداڵیدا زۆر کاری کردووە لەوانە کرێکاری و لە بەنزینخانەو بۆن فرۆشتن، لەساڵی ٢٠٠٢ بەهاوبەشی لەگەڵ شیرین عەبدولوەهاب ئەلبومێک دەردەکەن و بەو ئەلوبوومە ناوبانگێکی گەورە دەردەکەن، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤دا یەکەم ئەلبومی خۆی بەناوی "خۆشەویستییەوە" بلآودەکاتەوەو ناوبانگێکی زۆر دەردەکات.
چەندین خەلآتی عەرەبی و ئەفریقای وەردەگرێت.
سامر حوسنی چەندجارێک تووشی نەخۆشی بووە لە ژێکانیدا و ئەمجارە بۆ نەشتەرگەری چۆتە ئەمەریکا.