پارتی دیموکراتی کوردستان ئەجێندای خۆی بۆ بەشداری لە کابینەکەی د. عادل عەبدولمەهدی ئاشکرا دەکات و دوای جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتێکی سیادی دەکات.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی دا راگەیاند " وتوێژ لەنێوان پارتی و عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق هەیە، ئێمە بڕیارمانداوە ئەگەر داواكارییەكانمان لەحكومەتی عیراق جێبەجێبكرێت، بەشداری كابینەی نوێ دەبین، ئەگەرنا بەشداری ناكەین."
ئەندامەکەی سەركردایەتی پارتی وتیشی: "بەرنامەی حكومەتی داهاتوو بۆ ئێمە گرنگە، ئەگەر گەیشتینە رێككەوتن، بەشداری تێدا دەكەین".
حەسۆ میرخان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە " كورد پۆستی جێَگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و چوار وەزارەت لەحكومەتی داهاتوو وەردەگرێت، كە یەكێك لەو وەزارەتانە سیادی دەبێت".
ئەو جەختی کردەوە پارتی داوای جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتێکی سیادی دەکات.