سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " گٶران بڕیاری گۆڕانکاری داوەو لە ماوەی دوو مانگدا کۆنفرانسە ناوخۆیەکان دەبەستێت".
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا کە ئاراستەی " گۆڕانخوازان و هەڵوسڕاوەکانی کردووە، دەڵێت " له‌ماوه‌ی دوو مانگی ئاینده‌دا کۆنفرانسی ناوخۆی و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ین. له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه گۆڕانکاری ده‌کرێت، به هه‌ڵبژاردن جڤاتێکی نوێ و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ری گشتی" .
ئەو پەرلەمانتارە کە نە ئەندامی خانەی راپەڕاندن و نە جڤاتی نیشتمانی و گشتیتەشە جگە لەوەی دەڵێت " گۆڕان لە دوو مانگدا کۆنفرانسە ناوخۆیەکان دەکات " هاوکات داوا دەکات "ئه‌رکی هه‌موومانه ڕۆڵببینین بۆ دروستکردنی ڕۆحێکی پێکه‌وه‌ی بۆ کارکردن، ڕێزگرتن له سه‌رکرده‌و ڕه‌مزه‌کانی گۆڕان، زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی توانای نوێ و خوێنی نوێ".
عەلی حەمە ساڵح دانە بەوەدا دەنێت "کورسی و ده‌نگمان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌میکردووه، به‌رپرس و هۆکاره‌کان ڕوونن، له‌بری یه‌کترشکاندن پێداچونه‌وه، له‌بری تۆمه‌تبارکردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر کاری پێکه‌وه‌یی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌موومان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیداین و هه‌رکه‌س به قه‌باره‌ی خۆی، کاممان ده‌وری زیاترمان هه‌بێت له گۆڕانکاری و پێشخستنی بزوتنه‌وه‌که‌و دروستکردنی ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی دڵسۆزترینمانه".