سعودیە هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سعودیە هەڕەشەی ئابوری و سیاسی لە ئەمەریکا دەکات لەپای هەڵوێستی ئەو وڵاتە بەرامبەر کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.

ترکی دەخیل بەڕێوەبەری کەناڵی ئەلعەرەبییەو دۆستی نزیکی محەمەد سەلمان کوڕی میرنشینی سعودیە، لەسەر هەڕەشەکانی ئابووریەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سعودیە هەڕەشە لەو وڵاتە دەکات.

ترکی دەخیل دەڵێت" سعودیە هەڵوێستی گەورەتری بەرامبەر ئەو هەڕشانەی ئەمەریکا دەبێت".

ئەو نووسەرە لە وتارێکدا هەڕەشەی بڕینی ناردنی نەوت دەکات، هەروەها ئەو نووسەرە دەڵێت" رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچنە باوەشی ئێرانەوەو ریاز نزیکتر دەبێتەوە لەئێران تا ئەمەریکا".

هەروەها نووسەر دەڵێت "سعودیە بیر لە ئەلتەرناتیڤی چینی و رووسی دەکاتەوەو هێچ  دەروی نازانم کە بنکەی رووسی لە تبوک باکوری سعودیە دامەزرێنرێت. هەروەها حەماس و حیزبڵا لە دوژمنەوە ببنە هاوڕێ".

تورکی ئەوەشدەخاتە روو کە وەبەرهەمهێنانی ئەمەریکی کە ٨٠٠ ملیار دۆلارە لێی بێ بەش دەبێت، هەروەها بازاڕی سعودی بۆ وەبەرهەمهێنان بەروودا دادەخرێت.

ئەو نووسەرە لە وتارەدا هیچ ئاماژەیەک بۆ دۆسیەی جەمال خاشقجی ناکات.



PM:11:59:14/10/2018