لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى دەستبەسەرداگرتنی بڕى هەزارو 800 كیلۆگرام هه‌نگوینیان راگەیاند، کە له پشكنین ده‌رنه‌چووه.
"ئازاد نه‌بی" نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى رایگه‌یان، "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه زانیاریمان له‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوین به‌ده‌ست گه‌یشت، له كاتی پشكنین له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه و به‌هۆی هه‌بوونی گومانی خراپ بوون، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا گیرا".
وتیشی،"بڕی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه كه بڕه‌كه‌ی 1800 كیلۆگرامه، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی به (نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه".
ئەو نوێنەرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى باسی لەوەشکرد "به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به له‌ناوبردن، ته‌واوی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.