"بەمزوانە یەکێتی پارێزگار بۆ کەرکوک دادەنێت"
بڕیارە بەم نزیکانە پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە، لە ئیستاشدا یەکێتی لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان سەرقاڵی رێککەوتنە لەسەر پۆستەکان، هاوکات پارتیش بەو رێککەوتنە ناڕازییەو دەیەوێت کاندیدی خۆی هەبێت.
سەرچاوەیەکی سیاسی بە "سپی"، راگەیاند،" لە هەفتەی رابردودا زنجیرەیەک کۆبونەوە لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پێکهاتەکانی عەرەبو تورکمانەکانی کەرکوک لەسەر پرسی پۆستی پاریزگاری ئەو شارە ئەنجامدراوە".
وتیشی ،" لە کۆبونەوەکدا پشکی پیکهاتەکان لە ئەنجومەنی داهاتوی پارێزگای ئەو شارە دیاریکراوە ، بەجۆرێک پۆستی پاریزگار بۆ یەکێتی و جێگرەکەی بۆ عەرەب و سەرۆکی ئەنجومەنەکەش بۆ پێکهاتەی تورکمان بێت".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، بەم نزیکانە یەکێتی ئەو رێککەوتنە لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان ئەنجام دەدات و پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکەک دەستنیشان دەکات".
بە وتەی سەرچاوەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ جۆرێک ئامادە نییە بێتە ناو ئەو رێککەوتنەوەو رەتیدەکاتەوە.
لایخۆشییەوە د.محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی پارتی لە كەركووك بەمیدیاکانی نزیک لە حزبەکەی راگەیاندووە، پارتیش دەیەوێت لە پۆستی پارێزگاری كەركووكدا خۆی تاقی بكاتەوە، بەربژێریان بۆ ئەو پۆستە دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق جۆرە گرژییەک لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی دروست بوو و رێککەوتنی هاوبەش هەر لایەنەو بە جیا کاندیدی خۆی پیشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد، لە ئێستاشا لەسەر ئەوهەڵوێستەی یەکێتی پارتی دەیەوێت بە بێ رێککەوتن کاندیدی خۆی هەبێت بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.
PM:12:44:15/10/2018