فازل نەبی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەنادۆڵ باس لە پرۆژە یاسای بودجەی
ساڵی 2019 و 2018 دەکا و ئاماژە بەوە دەکات، کە بۆ ئەمساڵێش
هه‌ر له‌خۆیانه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه به 12,67 له‌سه‌د، کە حکومەتی هەرێم بەهەموو شێووەیەک رەتی دەکاتەوە، پێشی وایە ئه‌وانه‌ی رهشنووسهكهیان ئاماده‌كردووه یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانییان ئه‌وه‌یه، كه چۆن گورزی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌شێنن.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
وه‌زاره‌تی دارایی ره‌شنووسی بوودجه‌ی ساڵی 2019ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، به‌گشتی پڕۆژه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
فازڵ نه‌بی: به‌داخه‌وه پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018 و 2019 ته‌قریبه‌ن وه‌كو یه‌ك داڕێژراوه، پڕۆژه‌كه‌ی ساڵی 2019 بڕێك به وه‌ستایی تر داڕێژكراوه له‌وه‌ی 2018 كه ره‌نگه په‌له‌یان تێداكردبێت، به‌داخه‌وه هه‌ردوو پڕۆژه‌كه دوو خراپترین پڕۆژه بوودجه‌ن له مێژووی عێراقی نوێ به‌تایبه‌ت دژی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 2007 تاوه‌كو ساڵی 2017 هه‌موو پڕۆژه بوودجهكان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی و ده‌ستووری داڕێژراون و بێ ئه‌وه‌ی سته‌م له هیچ لایه‌نێك به‌و شێوه گه‌ورانه كرابێت، ره‌نگه هه‌ندێك شت بووبێت، به‌ڵام شتی زۆر بچووك بووه و جێی نیگه‌رانیی نه‌بووه بۆ هیچ لایه‌نێك، بۆ نموونه له ساڵانی 2013 بۆ سه‌ره‌وه به‌رده‌وام پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 13 تریلیۆن دینار تا 14 تریلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار بووه، به‌داخه‌وه له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018 پاش ئه‌وه‌ی ئێمه كه‌سمان له‌به‌غدا نه‌ماین و وه‌زاره‌تی دارایی كه‌وته ده‌ستی لایه‌نی دیكه و له ده‌ستی كورد نه‌مابوو، ئه‌وه بوو پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018یان به‌و شێوه‌یه داڕشت به‌هه‌مان پڕەنسیپ داڕشتووه، ئێستا كه هاتوونه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌ی ساڵی 2019ته‌قریبه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پاڕ داڕێژكراوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شتی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گورز له هه‌رێمی كوردستان بوه‌شێنن، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی رهشنووسهكهیان ئاماده‌كردووه یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانییان ئه‌وه‌یه كه چۆن گورزی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌شێنن.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر رێژه 17 له‌سه‌د بووه پێشتر باسمانكردووه كه رێككه‌وتنی مه‌بده‌ئیی له‌سه‌ر بووه له‌سه‌رده‌می دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاویی دا، پێشتریش گوتوومه كه دكتۆر عه‌لاوی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانیشی هه‌بووه، واتا ئه‌و رێككه‌وتنه ره‌نگه شێوه‌ی یاسایشی گرتبێت، ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه ده‌ڵێت پشكی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی 17 له‌سه‌د ده‌بێت له كۆی خه‌رجییه‌كان پاش ده‌رهێنانی خه‌رجیی سیادی و حاكیمه تا ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له عێراق ده‌كرێت و ئه‌وكات پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه و ژماره‌یه دیاری ده‌كرێت، بۆیه ئێمه له‌ساڵانی عێراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌م له په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش فشارمان له‌سه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه بكه‌ین به 13 له‌سه‌د، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌یش، ئێمه ئه‌و رێژه‌یه‌مان هه‌ر به 17 له‌سه‌د هێشتووه‌ته‌وه تا ساڵی 2017ش كه ئێمه دوا ساڵ بوو له به‌غدابووین.
ئێستا له پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی ساڵی 2019 هه‌ر له‌خۆیانه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه به 12,67 له‌سه‌د، واتا گورزێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان له ماوه‌ی ساڵی 2018 و 2019 له‌هه‌رێمی كوردستان داوه و ئه‌وه‌ش شتێكی نایاسایی و ناڕاسته و ده‌بێت به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بڕۆین، چونكه هیچ سه‌رژمێرییه‌ك له‌عێراق نییه كه پشتی پێ ببه‌ستن، له به‌رامبه‌ریشدا له‌م دوو ساڵه‌دا خه‌رجییه سیادییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیادكردووه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك بڕگه هه‌یە بچووكن و كاریگه‌رییان بچووكه، ره‌نگه به 20 تا 30 بڕگه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌یه‌ك بڕگه به‌ته‌نها گورزی گه‌وره‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان داوه، له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018 و ئێستاش له 2019 شتێك هه‌یه به‌ناوی پڕۆژه‌كانی" عقود التراخیص"، له مێژه رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه كه نابێت ئه‌م پڕۆژانه له خه‌رجییه سیادییه‌كاندا بێت، چونكه چۆن به‌غدا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌یه، كه‌واتا پێویست ده‌كات ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌رجیی ئاسایی و ئه‌گه‌ر وابێت هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی 17 له‌سه‌ده‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یشی کە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه كه‌م نییه، بڕه‌كه‌ی 12 تریلیۆن و نیوه، ئێستا خه‌رجیی سیادی به‌گشتی 46 تریلیۆن دیناره، ته‌نها یه‌ك بڕگه‌ی 12 تریلیۆن و نیوه، واته ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 33 تریلیۆن و نیو ده‌بێت، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌رێمی كوردستان بڵێین ئێمه سته‌ممان له ئێوه نه‌كردووه به‌ڵكو پشكی ئێوه‌مان داوه، یه‌ك شتییان زیادكردووه ئه‌وه‌یش پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه کە له‌نێویاندا پڕۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه لێره‌دا بڕی 360 ملیار دیناریان بۆ هه‌رێمی كوردستان له كۆی 12 تریلیۆن و نیو ته‌رخانكردووه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته سنووری 2,5 له‌سه‌د كه ئه‌مه گورزێكی دیكه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان دراوه.
هه‌رچی گورزی سێهه‌مه ئه‌وه‌یه پاش ده‌رهێنانی خه‌رجیی سیادی و حاكیمه هاتوون له خۆیانه‌وه خه‌رجییه‌كی دیكه‌یان ده‌ركردووه و بڕگه‌یه‌كی دیكه‌یان زیادكردووه كه له ساڵانی پێشوو نه‌بووه، راسته پێشتر قه‌رزی بیانی بۆ پڕۆژه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان 17 له‌سه‌دی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وان هاتوون چوار تریلیۆن و 235 ملیار دینارییان له كۆی خهرجییهكانییان ده‌ركردووه و دوای هاتوون حسابی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه و ته‌نها 102 ملیارییان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه كه ناكاته 2,4 له‌سه‌د كه ده‌بوو رێژه‌ی 17 له‌سه‌د بێت.
ئه‌و سێ بڕگه‌یه‌ی باسمكردن سێ بڕگه‌ی زۆر سه‌ره‌كیین، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و سێ بڕگه‌یه چاك بكرێنه‌وه ئه‌وا پشكی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسمكرد 8 تریلیۆن و 900 ملیار دیناره ئه‌وا پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته 14 تریلیۆن و 850 ملیار دینار، واتا ته‌نها له سێ بڕگه گورزی 6 تریلیۆن له هه‌رێمی كوردستان دراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و شتانه شتی نایاسایین، وه ئه‌گه‌ر ئێمه كه‌سی زانامان له‌به‌غدا هه‌بایه ده‌یانتوانی پێش له‌و شتانه بگرن، چونكه ئه‌و شتانه شتی نایاسایین.
چی تر له پڕۆژه‌كه‌دا به دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت به حوكمی ئه‌وه‌ی پێشتر بریكاری وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق بوویت؟
فازڵ نه‌بی: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بڕگه‌كانی دیكه به‌داخه‌وه به جیا له ساڵانی پێشوو له جیاتی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌كه‌دا نووسیویانه پشكی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك بێ ناوهێنانی هه‌ڵه‌بجه‌ش كه ئه‌مه له قورسایی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه.
بڕگه‌یه‌كی دیكه دیسان شتییان لێ گۆڕیووه ئه‌ویش پشكی پێشمه‌رگه‌یه له مادده‌ی 10دا باسی پشكی پێشمه‌رگه ده‌كات كه ده‌ڵێت پشكه‌كه دیاریده‌كرێت به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان له خه‌رجیی هێزه زه‌مینییه‌كانی سوپای عێراق كه لێره‌دا به‌ته‌نها له مووچه باسكراوه، به‌ڵام له ساڵانی پێشوو نه‌خێر له مووچه و مه‌شق و راهێنان و پڕچهككردنیش بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بۆ حه‌شدی شه‌عبی 2, تریلیۆن و 250 ملیار دینار دابنێین و زیاتر له 7 تریلیۆن و 500 ملیار دینارییان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی دیاریكراوه.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش پابه‌ندبوونی دیكه‌ش خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كرودستان، راسته ئێمه كێشه‌مان له‌و پابه‌ندانه نییه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر یاسای بودجه هه‌مواربكرێته‌وه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و ئیستیحقاقی هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتنی پێشوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت كه عێراق 3 ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا ههناردهكات به نرخی 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له‌نێویدا 250 هه‌زار به‌رمیلی هه‌رێمی كوردستان، له‌مادده‌ی 10دا ئه‌وه‌ی باسكراوه ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌لانی كه‌مه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ست بكات، ئه‌گه‌ر هه‌رێم هه‌ر به‌رهه‌مێكی زیاده له‌و بڕه به‌رهه‌م بهێنێت ده‌بێت داهاته‌كانی راده‌ستی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌موو داهاتی سیادیش راده‌ست بكرێته‌وه، ئه‌وان هاتوون سه‌د ده‌ر سه‌د پابهندبوونهكانییان خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 60 له‌سه‌دی مافه‌كانی كوردستانییان داوه.
جگه له‌هه‌موو ئه‌وانه بڕگه‌یه‌ك هه‌یه جاران كه ده‌مانگوت 17 له‌سه‌د له كۆی خه‌رجییه‌كان بوو پاش ده‌رهێنانی خه‌رجی سیادی و حاكیمه، ئێستا ئه‌وه‌یان زیادكردووه به‌وه‌ی كه رێژه‌ی وشه‌ی فیعلییان بۆ زیادكردووه كه ئه‌مه ئه‌سڵه‌ن شتێكی زۆر نایاساییه و بۆ گورز وه‌شاندنه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر نا بوودجه هه‌میشه تهقدیریی تهختیتییه، نابێت باسی وشه‌ی فیعلی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر فیعلی دابنێت كه‌وایا به‌های بوودجه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات، به‌داخه‌وه به‌گشتی سته‌مێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان كراوه له‌و ره‌شنووسی بودجه‌یه.
پێشبینی ده‌كه‌یت ئەم ره‌شنووسه به ئاسانی له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت؟
فازڵ نه‌بی: پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئێمه‌ی كورد له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه رۆژی سێشه‌ممه تاوتوێی پڕۆژه‌كه ده‌كات نه‌هێڵین تێپه‌ڕێت بێت، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی له دژی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌گه‌رچی ئێمه ته‌نها دوو وه‌زیرمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت له‌رێگه‌ی كوتله و حزبه‌كانه‌وه كارییان له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌سه‌ند نه‌كرێت تا پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به بۆچوونی من به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و ناردنی خه‌ڵكی باش بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌و كێشانه تێپه‌ڕێنین، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه بچێته په‌رله‌مان كاره‌كه زه‌حمه‌تتر ده‌بێت و چاككردنه‌وه‌كه قورستتر ده‌بێت.
هێشتا به‌شێكی زۆری بوودجه‌ی عێراق بۆ مووچه، بۆ ئاسایش و به‌رگری ده‌ڕوات، ئه‌م پرسانه له ره‌شنووسه‌كه‌دا چۆنن؟
فازل نه‌بی: عێراق وڵاتێكی ناجێگیره، ئه‌گه‌ر جێگیربا ئه‌وه ده‌بوو به پله‌ی یه‌كه‌م گرنگی به خزمه‌تگوزاریی بدات تا ئاسایش و ئه‌و شتانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێكی ناسه‌قامگیره و ئاسایش هێشتا به‌رقه‌رار نییه و ته‌نانه‌ت دوای ده‌ركردنی داعش له عێراق ده‌بینین هێشتا داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌قینه‌وه له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ش روو ده‌دات، واتا ناچاری گرنگی به‌به‌رگری و ئاسایش بده‌یت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش بڕێكی زۆری بۆ ته‌رخانكراوه. جگه له‌وانه‌ش بڕی هه‌ره زۆری پاره‌كه‌ش بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ته‌رخانكراوه، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، چونكه تا ئێستا عێراق ده‌یه‌وێت به‌رهه‌می خۆی زیاد بكات و گرنگیی پێ بدات، چونكه زیاتر له 90 له‌سه‌دی پشت به داهاته نه‌وتییه‌كانی ده‌به‌ستێت، به‌داخه‌وه ساڵانی پێشووتر له عێراق له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسی و موزایه‌ده‌ی سیاسیی لایه‌نه‌كان بوودجه‌ی تهشغیلیان زۆر زۆر زیاتر بووه، له هه‌موو وڵاتێك زیاتر گرنگی به بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت، چونكه له‌و وڵاتانه كه‌رتی گشتی هه‌یه، ئه‌م كه‌رته ده‌توانێت كاری حكوومه‌ت بكات، ئه‌ویش له پێش هه‌موویانه‌وه دابینكردنی هه‌لی كاره كه بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ر پشت به بوودجه ببه‌ستێت ئه‌وا ماڵی بوودجه‌كه تێكدهدهیت، ده‌بێت له‌دابینكردنی هه‌لی كار پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌ستیت و ههڵیبسێنیتهوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ت له كۆڵ بكاته‌وه، به‌داخه‌وه ئێمه له عێراق زیاتر له 50 تریلیۆن دینار به‌ته‌نها بۆ مووچه و دابینكراوهكانه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یدات به‌هاوڵاتی، ئیتر چی مووچه‌یه، خانه‌نشینییه، چاودێری خێزان و شتی له‌و بابه‌ته‌یه، ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره چونكه نزیك به نیوه‌ی بوودجه‌كه‌ی بردووه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێمه له‌عێراق كێشه‌ی كاره‌بامان هه‌یه، كێشه‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه ئه‌مساڵ هه‌وڵدراوه 32 تریلیۆن و نیو دیناره له‌و 128 تریلیۆن دیناره‌ی بوودجه بده‌ن به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م بوودجهكهش چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان بكات، به‌ڵام ره‌نگه بتوانێت به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و بوودجه‌كانی داهاتوو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
"خه‌مڵاندنی 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراو كه‌مه"
نزیكی 90 له‌سه‌دی داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق داهاتی نه‌وتیین، ئه‌م كێشه‌یه عێراق لێی ده‌رباز نابێت، به‌تایبه‌ت كه نرخی نه‌وت له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدایه و ساڵانی رابردوو كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر عێراق هه‌بوو، بۆچی عێراق ناتوانێت ئه‌م رێژه‌یه كه‌م بكاته‌وه؟
فازڵ نه‌بی: له عێراق كێشه‌یه‌ك هه‌یه قسه زۆر ده‌كرێت، كردار كه‌مه، زۆرێك له وه‌زیره‌كان و خه‌ڵكی دیكه‌ش نا‌وێرن خۆیان بده‌نه به‌ر ئیش، ئه‌گه‌ر ئه‌م بواره بكرێته‌وه ئه‌وا پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه دروست بكات و له مه‌سه‌له‌كان نه‌ترسن و كاری جیددی بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌مواری ئه‌و یاسایانه بكرێنه‌وه كه كێشه‌یان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان كار بكه‌ن، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ئه‌گه‌ر پشت بكاته سه‌ر بوودجه ناتوانێت ئه‌و كارگانه‌ی هه‌یه‌تی بهگهڕییان بخاته‌وه له‌كاتێكدا 300 هه‌زار كارمه‌ند به‌بێ كار مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بواری بدرێت و حكوومه‌ت به‌كرده‌یی حكوومه‌ت بێت ده‌توانێت تێكهه‌ڵكێشێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به پیشه‌سازیی بدات و له‌سه‌ر رێژه‌كان و شته‌كان رێكبكه‌ون، ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه بكه‌ن ده‌توانن زۆر شت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م شتانه له عێراق له‌به‌ر ترس له كاردانه‌وه هیچ نه‌كراوه، حكوومه‌تی عێراقی داهاتوو پێویسته به‌جورئه‌ت بێت و پێویستی به خه‌ڵكی به‌جورئه‌ت هه‌یه، به‌ڵام خۆی راست بكات و راست بڕوات و كاره‌كانی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر له عێراق بترسێت نا‌توانیت كاره‌كان بكه‌یت، ئیدی ئه‌و كات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌توانێـت كاری باش بكات، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌توانێت، وه‌زاره‌تی كاره‌با به نموونه له عێراق 16 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌شی ده‌وڵه‌تێك و نیوی وه‌كو عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كه‌رته بدرێت به‌كه‌رتی تایبه‌ت كه پێشتر ده‌ستی پێكرد و كاری له‌سه‌ر كرا كه كه‌رتی تایبه‌ت له‌رێگه‌ی پێوه‌ر و كارته‌وه كاری بۆ كرد و دوای دانانی ئه‌مانه نیوه زیاتری چه‌ندین شوێن له كاره‌باكه‌ی كه‌م بوویه‌وه و به‌فێڕۆدان بۆ نیوه دابه‌زی.
له ره‌شنووسی بوودجه‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراو به 56 دۆلار خه‌مڵێندراوه، له‌كاتێكدا ئێستا نرخی به‌رمیلی نه‌وت نزیك به 80 دۆلاره؟ ئه‌م بڕه كه‌م نییه؟
فازڵ نه‌بی: له‌راستییدا ئه‌و خه‌مڵاندنه بۆ نرخی به‌رمیلی نه‌وت زۆر كه‌مه، عێراق به‌رده‌وام خۆ پارێزی ده‌كات له دیاریكردنی نرخی به‌رمیلی نه‌وت، ئه‌مه‌ش ته‌نها خۆی نییه، به‌ڵكو سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی بۆیان دیاریده‌كات، ئه‌و كاته‌ی ئێمه له‌به‌غدا بووین سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام پاش گفتوگۆكردن ئێمه نرخی به‌رمیلی نه‌وتمان له بوودجه به‌رز ده‌كرده‌وه، چونكه ئێستا نرخی به‌رمیلی نه‌وتی برێنت له‌سه‌روو 80 دۆلاره‌وه‌یه، عێراق ئه‌گه‌ر نه‌وتی خۆی له‌گه‌ڵ برێنت به‌راورد بكات ئه‌وا له هه‌ر به‌رمیلێك نزیك به 7 بۆ 8 دۆلار نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی له نرخی برێنت كه‌متره، واتا ئێستا عێراق به‌رمیلی نه‌وت به 71 تا 72 دۆلار ده‌فرۆشێت، باشه بۆ به 56 دۆلار هه‌ژمارییان كردووه، هیچ نه‌بێت با 60 دۆلار، 63 دۆلار بێت، له‌راستییدا ده‌بێت واقیعییه‌ت له‌نێو بوودجه‌دا هه‌بێت و هه‌م ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه له‌نێو بوودجه‌دا هه‌یه واقیعی بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كورتهێنانه‌ی بودجه‌یان به 22 تریلیۆن دینار دیاریكردووه و نرخی نه‌وتیشیان به 56 دۆلار دیاریكردووه، ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بوودجه‌دا هه‌یه دایانناوه به‌چه‌ند شتێك پڕی بكه‌نه‌وه یه‌كێكیان له‌وانه زیادبوونی نرخی نه‌وته، زیادبوونی نرخی نه‌وت قازانجی بۆ عێراق هه‌یه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه كه‌م بكاته‌وه ئه‌وا به زیادبوونی نرخی نه‌وت كورتهێنانه‌كه‌ی پێ پڕ ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌وه زۆر كێشه نییه.
"هه‌رێمی كوردستان رهشنووشی بوودجه‌ی 2019ی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه"
له ره‌شنووسه‌كه‌دا زیاتر له 2 تریلیۆن دینار بۆ حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخانكراوه، له‌كاتێكدا بوودجه‌ی پێشمه‌رگه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه، به‌گشتی پێت وایه كه هه‌رێمی كوردستان به‌و پڕۆژه‌یه‌ی بوودجه رازی ببێت؟
فازڵ نه‌بی: له‌راستییدا له ره‌شنووسی پڕۆژه ده‌توانیت چاوپۆشی له هه‌ندێك بڕگه بكه‌یت كه ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دایانناوه و كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت، به‌ڵام هه‌ندێك بڕگه هه‌یه قابیلی قبوڵ نییه، واتا پڕۆژه بوودجه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا قابیلی قبوڵ نییه له‌كوردستان و كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكات، دڵنیا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌مه قبوڵ ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان قبوڵی بكات ماڵی خۆی خراپ ده‌كات، چونكه مه‌عقول نییه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شتێكی ناماقوڵ رازی ببێت.
هه‌رچی به‌دیلی ئه‌مه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌مواری ره‌شنووسه‌كه بكرێته‌وه و به‌دیاریكراوی ئه‌و چوار بڕگه‌یه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كرد، ئه‌گه‌ر نا به‌دیله‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان زه‌حمه‌ته، چونكه هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌وته‌ی پێشتر له‌به‌رده‌ستی بوو ئێستا ئه‌و نه‌وته نه‌ماوه، به‌پێی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئێستا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 375 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات، كه ئه‌وه به‌شی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قه‌رزانه ناكات كه هه‌رێمی كوردستان كردوونی، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ئیستیحقاقی كۆمپانیاكانی نه‌وتیشی لێ بدات، بۆیه به‌دیلی به‌رده‌ستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌بادی هه‌یه‌تی كه مانگانه 317 ملیار دیناره مانگانه به‌رده‌وام بێت تا رێككه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌دیلی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ره‌شنووسی بوودجه‌كه ههمواربكرێـتهوه.
كه‌وایه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و نه‌وتی خۆی بفرۆشێت ئه‌مه نامانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا؟
فازڵ نه‌بی: به‌ڵێ، كرده‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌مانه به‌شی خۆمان ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و 317 ملیاره‌ی به‌غدا ده‌ینرێت به‌رده‌وام بێت ئه‌و كات حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت مووچه بدات و پڕۆژه‌ش بكات، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه كه چۆن رێككه‌وتن ده‌كرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
"هه‌موو پسپۆڕانی دنیا بهێنین كێشه‌ی قه‌رزه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكه‌ن"
له ره‌شنووسی بوودجه چه‌ندین ساڵه باسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك به‌وی دیکە ده‌ڵێت پاره‌ی زیاتری له‌لایه، ئه‌مه بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت؟ كێ قه‌رزاری كێیه؟
فازڵ نه‌بی: هه‌ریه‌كه‌یان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقیش باسی بڕه پاره‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه قه‌رزییان له‌سه‌ر بهرامبهرهكهیانه، به بۆچوونی من ئه‌و مادده‌یه خۆمانی پێ ماندوونهكهین، چونكه سه‌ری حكوومه‌تی عێراق و سه‌ری هه‌رێمی كوردستانیشی پێ دێشێنین، هه‌موو پسپۆڕانی دونیاش بهێنین ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوو به رابردوو، ده‌بێت باسی داهاتوو بكه‌ین چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
عێراق نزیك به 3 ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، ئه‌مه زۆر نییه؟
فازڵ نه‌بی: ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیش به‌به‌رده‌وام باسكراوه، به‌ڵام له وڵاتێك پێویستی به ئاسایش هه‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كارده‌كه‌ن، بێ پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیووه كه‌رتی تایبه‌ت به‌گه‌ڕبخات، بۆیه ناچار خۆی دایمه‌زراندوون، ساڵانی پێشوو له‌سنوورێكی دیاریكراو و به‌پێی پێویستی دامه‌زراندن به‌رده‌وام بوو، بۆیه ئه‌مساڵیش باسی دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار بۆ چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك له‌و ره‌شنووسه‌دا كراوه.
هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی داعشه‌وه ته‌رخاننه‌كراوه له‌نێو ره‌شنووسی بوودجه ئه‌مه كه‌موكورتی نییه؟
فازڵ نه‌بی: وایه ئه‌وه‌ش كه‌موكورتییه‌كی سه‌ره‌كییه له ره‌شنووسه‌كه، ده‌بوایه گرنگی زیاتر به‌و ناوچانه بدرێت، چونكه ته‌واو كاول بوون، ئه‌و زیانه‌ی له‌و ناوچانه گه‌یشتوون له‌سه‌روو 100 ملیار دۆلاره‌وه‌یه، كه باسی بڕه پاره‌یه‌ك ده‌كه‌ن ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ته‌نها لای كۆنی مووسڵ واته به‌ری چه‌پی مووسڵ به 40 ملیار دۆلار كه باسی ده‌كه‌ن ئاوه‌دان ناكرێته‌وه.
بۆیه به بۆچوونی من ده‌بوو بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو ته‌رخانكرابا بۆ ئه‌و ناوچانه، ئێمه ساڵانی پێشوو له سندوقی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بڕی 500 ملیار دینارمان دیاریده‌كرد، ده‌بوو ئه‌مساڵ زیاتر بێت، هیچ نه‌بێت خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت.