٣١٧ ملیار دیناری موچە لە بەغداوە گەیشت

بڕە پارەیە مانگانەی حكوومەتی عێراق كە بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، گەیشت و پارەكە ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە حكوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینارەكەی ئەم مانگەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی كردووە و بەم هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز خێراتر دەكرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو پارەیەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە ئەو دراوە تازانەی تێدا نییە كە بەم دواییانە بانكی  ناوەندی چاپی كردووە.

رۆژی 6ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كرد و تائێستا مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشكراوە.



PM:01:57:15/10/2018