وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی چۆڵكردنی باڵوێزخانەكەیان ڕوونكردنەوە دەدات

سەرەڕای ئەوەی میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە بەهۆی بوونی ھەڕەشەی خۆكوژییەوە باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرە چۆڵكرا، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ماڵپەری ئیلنای ئێرانی وتی "ئەو هەواڵانەی میدیاكانی توركیا درۆ و چەواشكارین و كونسوڵخانەی ئێران دانەخراوە".

 ئەوەشی راگەیاندووە، لە ئێستادا كونسوڵخانە سەرقاڵی كاروباری ڕۆژانەی خۆیانن و هیچ هەواڵێكی لەو جۆرە لە ئارادا نییە.

 دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بەھۆی بوونی ھەڕەشەی خۆكوژییەوە باڵیۆزخانی ئێران لە ئەنقەرە چۆڵكرا و باڵێوزی ئێرانیش لە باڵیۆزخانەكە دوورخراوەتەوە و پۆلیس لە ناو بینای باڵوێزخانەكەدایە.



PM:02:34:15/10/2018