دادگای ئیداریی عێراقی بڕیاری لەسەر كارلادانی بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتە رەت دەكاتەوە.
رۆژی دووشەممە 15/10/2018، دادگای ئیداریی عێراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسی فالح فەیاز، راوێژكاری لەسەركار لادراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی دا.
فالح فەیاز، رۆژی 30/8/2018 عەبادی فەیازی لەسەر كارەكەی لادا، دادگاكە بڕارەكەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقی رەت كردووەتەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی فالح فەیازی بۆ پۆستی راوێژكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی وسەرۆكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داوە.