کاروباری بازرگانی لە مەرزی باشماخ راگیرا

بەهۆی خۆپیشاندانی شۆفێری لۆریە بارهەڵگرەکانی دەروازەی باشماخ دەروازەکە داخرا.

شۆفێرەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە تا چارەسەری کێشەکانیان بۆ نەکرێت، دەست لە خۆپیشاندان هەڵناگرن و رێگانادەن دەروازەکان بکرێتەوە.

ئەزوەر مەحمود سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری دا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە تا کێشەکانیان چارەسەر نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

شۆفێرە خۆپیشاندەرەکان باس لەوە دەکەن کە بەرپرسی گومرگی دەروازەکە بە تەقە وەلآمی خۆپیشاندەرانی داوەتەوە.



PM:09:50:15/10/2018