یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هێرشبەری نوێ بکڕێت



بەهۆی خراپی ئاستی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەکەیەوە، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان هێرشبەرێکی نوێ بکڕێت بۆ ئەو مەبەستەش دوو یاریزانی لە خولی ئیتاڵیاو فەرەنسا دیاری کردووە.
ئەمڕۆ  رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کرد، ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری یانەکە ناوی دوو یاریزانی خستۆتە بەردەم ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە تا بۆ شوێنی سوارێز گرێبەستی لەگەڵدا بکەن ، کە ئەوانیش پیاتیکی پۆڵندی و یاریزانی یانەی جەنوای ئیتاڵیەو دووەم یاریزانیش نیکۆلاس پیپی فەرەنسی و یاریزانی یانەی لیلی فەرەنسی، هەردو یاریزان تەمەنیان ٢٣ ساڵەو داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانیان دەکات.



PM:10:45:15/10/2018