بڕیارە سبەی سێ شەممە ١٦ ی ئۆکتۆبەر بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی و لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک چالاک بکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی " بڕیارە سبەی سێ شەمە وەک هەنگاوی یەکەم سبەی ، جەمال مەولود لە شوێنی (ڕێبوار تاڵەبانی) وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەست بەکاربێت.
بەپێی ئەو زانیاریانە ئەمە هەنگاوی یەکەمە کە ئەندامانی لیستی برایەتی(یەکێتی) و تورکمانەکان و عەرەبەکانی نێو ئەنجومەن واڕێکەوتون.
دەربارەی هەنگاوەکانی تری رێککەوتنەکە بەو شێوەیە دەبێت کە پارێزگار بۆ یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ بەرەی تورکمانی و جێگری پاریزگاری کەرکوکیش بۆ جەبهەی عەرەبی.
بەپێی زانیاریەکانی سپی، یەکێتی رازی بووە، دەسەڵاتەکانی پارێزگاری کەرکوک دابەشدەکرێت بەسەر جێگر و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگادا.