پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، کەبۆماوەیەکی کاتی و بەهۆی ڕاوەستانی هێڵەکانی ئەنتەرنێتەوە کارەکانی ڕادەگرێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە، پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوە دەکات، وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی عیراق لە نوسراوێکدا ڕاگەیاندووە، دامەزراوە حكومیەكان و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە هێڵەكانی ئینتەرنێت بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی سێیەمی هەردوو قۆناغی ۳ی ناوەندی و ٦ی ئامادەیی لە سەرتاسەری عیراق ڕادەگیرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژی ١٤/١٠/٢٠١٨ لە كاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ تا كاتژمێر ۱ی نیوەڕۆ هێڵەکانی ئەنتەرنێت ڕاوەستاوە و بەردەوامیش دەبێت هەتا ٢٠/١٠/٢٠١٨ .
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا پاسپۆرتی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، بەوهۆییەوە لەو ماوەیە کاروباری پێدانەوە و دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ڕادەگیرێت.