شاجوانی کوردستان لەگەڵ کوڕێکی رەگەز گۆڕاو دەردەکەوێت و ماچی دەکات

ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان، ڤیدیۆیەکی لەگەڵ هەیفا ماجیک بڵاوکردەوە کە رەگەزی خۆی لە کوڕەوە گۆڕیووە بۆ کچ و قژی بۆ چاک دەکات.

لە بەشی ستۆری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ژالیا لە وڵاتی لوبنان ڤیدیۆ و وێنەی خۆی لەگەڵ هەیفا ماجیک بڵاوکردووەتەوە، کە پێشتر کوڕ بووەو رەگەزی بۆ بۆ کچ گۆڕیوەو یەکێلکە لە ناسراوترین کەسایەتییەکانی لوبنان.

 دوێنێ دووشەممە ژالیا سیروان سەردانی ئارایشتگاکی هەیفا ماجیکی کرد لە وڵاتی لوبنانبە مەبەستی ئەنجامدانی جوانکاری بۆ قژی، پێکەوە چەندین وێنەو ڤیدیۆیان بلاوکردەوە، کە لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا ژاڵیا باسی جوانی ئەم کوڕە رەگەزگۆڕاوە دەکات و سەرسامی خۆی بۆی دەردەبڕێت، لە بەرامبەردا هەیفا ماچی ژالیا دەکات.


هەیفا ماجیک کوڕێکی ئیماڕاتی بووە و دواتر و پاش رەگەز گۆڕینی بووەتە کۆپیەک لە هەیفا وەهبی، هاوکات بووەتە گۆرانیبێژ و بەرهەمەکانی ملیۆنەها بینەری هەیە،  لە ئێستادا لە پەیوەندیەکی سۆزداریدایە لەگەڵ کوڕێکی قۆزی لوبنانی و بەردەوام وێنە رۆمانسیەکانی بڵاودەکاتەوە و بەوتەی خۆی "کچان حەسودی بە چانسی دەبەن".
 






AM:11:14:16/10/2018