"سپی" نهێنی دۆخی حزبی مەلا بەختیار بڵاودەكاتەوە

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كارەكانی ڕایی ناكات و "سپی"یش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "مەلا بەختیار لەدوای كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن سەركردایەتی یەكێتیەوە بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەو حزبەی نەكردووە و لە بارەگای مەكتەبی سیاسیش دەوام ناكات".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە دوای لێدوانی لە میهرەجانی فیلم لە سلێمانی كە هێرشیكردە سەر بەرپرسانی كورد و لەناویشیاندا یەكێتی و وتی "لە نەوتەوە تا جەوت دەدیدزن" هەروەها چەند لێدوان و نوسینێكی تری كە وتبووی "یەكێتی دەبێتە حزبی بنەماڵە" سەركردایەتی یەكێتی نیگەران كردووە.

هەمان سەرچاوە وتی "كە لەلایەن چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتیەوە ئاگادار كراوەتەوە كە لێدوانی دژ بە یەكێتی نەدات".

مەلا بەختیار یەكێكبوو لەو كەسانەی خواستی ئەوەی هەبوو ببێتە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام لە كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی ئەو حزبەدا بە زۆرینەی دەنگ بەرهەم ساڵح هەڵبژێردرا و دواتر بووە سەرۆك كۆماری عێراق.




PM:01:02:16/10/2018