كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له 22ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام نادرێت.
مه‌عن هیتاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا کە بەمیدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە " به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكراوه هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستی به شه‌ش مانگ ماوه هه‌یه بۆ ئاماده‌كاریی."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ڕونیشیكردووه‌ته‌وه كه كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا ئه‌نجامداوه و تاوتوێی واده‌كه كراوه، و له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری كۆمسیۆن ئێستا ڕاگیراوه، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراقدا وتوێژبكرێت بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
مەعن هیتاوی ئاشکرای کرد ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان لانیكه‌م هه‌شت مانگ بۆ ساڵێكی پێویسته.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كۆمسیۆن پێویستی به‌وه‌یه كارتی نوێ بۆ ده‌نگده‌ران دابین بکات و ئامێری نوێ بكڕێت.