ئەمرۆ سێ شەممە ١٦ ی تشرینی یەکەم جڤاتی گشتی لە سلێمانی کۆبوونەوەی خۆی سازداو داوا لە جڤاتی نیشتمانی دەکات دەستبکرێت بە کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان.
میدیا بزووتنەوەی گۆران بڵاویکردەوە "جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان داوا لەجڤاتی نیشتیمانی دەکات پەلە بکەن لەپێکهێنانی لیژنەکانی ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان".
بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لەسەر ئەو پرسە کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کەمکردنی دەنگەکانی گۆڕان بەشێوەیەکی بەرچاو ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە سازیبکات.