خەڵاتی ڤیستڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دابەشکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ مەراسیمی کۆتاییهاتنی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی، بە بەشداریی سەدان هونەرمەند و سینەماکار بەڕێوەچوو کە تیایدا دەیان خەڵاتی باشترینەکان دابەشکرا.

دوای پێشکەشکردنی وتارێک، چەندان گۆرانی و پارچە میوزێکێک پێشکەشکران، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵەکە بەخشرایە ١٤ فیلم.
دواتر دەست بە دابەشکردنی خەڵاتەکان کرا و خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بۆ فیلمی (3 Faces) لە دەرھێنانی جەعفەری پەناھی، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمش بەخشرایە فیلمی (Taaval)، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆییش بەخشرایە فیلمی دادە سەڵتەنە.
لە مەراسیمەکدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ لە فیلمی درێژ بەخشرایە " نەڤید محەمەدزادە" و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ-یش لە فیلمی درێژ بەخشرایە " شونا لزیما".

دەربارەی باشترین سیناریۆش بەخشرایە فیلمی The Interpreter  کە لە نووسینی مارک لیسکایە،خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژیش بەخشرایە مەجید مەجیدی.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی دەستیپێکرد و تیایدا ١٢٢ فیلم کە لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردبوو، نمایشکران، لەگەڵ ئەوەشدا ١٨ کورتە فیلم بۆ مندڵان نمایشکران.

ئا: ئەمیر حەسەن



PM:09:24:16/10/2018