مەسعود بارزانی و بەرپرسانی پارتی بەبۆنەی ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە بەیاننامەو لێدوانی توند دژی بەرپرسانی یەکێتی و بەتایبەتی هەندێک کەسایەتی نێو بنەماڵەی تاڵەبانی دەدەن، بەڵام بەرامبەر ئەم لێدوانە تەنها مەڵبەندی کەرکوک و هەڵو پێنجوێنی ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە وەڵای پارتی و بارزانیان دەدەنەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بەناونیشانی " وەڵامێک بۆ مەسعود بارزانی " میدیاکانی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی دەڵێت " له كاتێكدا كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانن له هێزه سیاسییه‌كان، به‌و په‌ڕی تواناوه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی هاوبه‌شدا، ته‌وای حزب‌و هێزه‌سیاسه‌كان، پێكه‌وه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕكه‌ن به‌گشتی‌و بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی ئیداری‌و عه‌سكری شاری كه‌ركوك‌و ته‌واوی ناوچه‌دابڕاوه‌كان. هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخه‌ین، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا بۆ جارێكی‌تر .سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. له رێگه‌ی هه‌ڵوێستێكی نادروسته‌وه، ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی ئاسییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له باربه‌رێت‌و به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕاستی به‌خشیوه‌ته‌وه".
هەروەها هاتووە "دیاره ئه‌م هه‌ڵویسته له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌وه‌یه شكسته سیاسییه‌كان‌و قوماركردن به چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان، له رێگه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوانه‌وه بشارنه‌وه و لایه‌نی تری پێ تۆمه‌تبار بكات".
مەڵبەندی یەکیتی پێیوایە " هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و راستیه باش ده‌زانن، كه رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و غروری سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه بو ، كه به‌هۆی گوێنه‌دانیان به هه‌ڕشه‌و ئامۆژگارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حیساب نه‌كردن بۆ دۆستانی گه‌له‌كه‌مان، سه‌ره‌نجام مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردیان كرده قوربانی. ئه‌م سیاسه پڕ له مانۆڕ و هه‌ڵانه‌ی پارتی بوه هۆكاری له ده‌ستدانی زیارت له 50% خاكی كوردستان، به كه‌ركوكی قودسی كوردستانه‌وه".
هەروەها هاتووە "بۆیه گومان له‌وه‌دانیه، شكسته‌كانی كه به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان‌و خه‌ڵكه كه‌ی هات، ئه‌وه‌ندی ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یه ، هیچ به‌قه‌د ئه‌وه شكستی عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی نه‌بوه".
مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی دەپرسێت "ئه‌گه‌ر بابه‌ت‌و باسكردن له خیانه‌ت ئه‌كرێت وه‌ك بارزانی باسی ده‌كات، ئێمه ده‌پرسین كێ له دووبز و مه‌خمور وشه‌نگال و زومار و ده‌شتی نه‌ینه‌وا خیانه‌تی له پارتی كرد، كه به‌و جۆره ئه‌م ناوچانه‌ی چۆڵكرد.؟!
بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌واشه‌كارییه‌یانه، گوته‌یه‌كی خودی بارزانی به بیردێنیه‌نه‌وه، كه له كه‌ناڵی ( الجزیره) به رونی ده‌ڵێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێی وتم ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكه‌ی ده‌تان گه‌ڕێنینه‌وه سنووری پێش 2003
بۆیه ئێمه ده‌ڵێین خیانه‌ت‌و نه‌زانی ئه‌وه‌یه له كاتێكدا، ئه‌و هه‌موو مه‌ترسی‌و هه‌ڕشه‌یه له سه‌ر وڵاته‌كه‌ت بێت، كه‌چی به عینادی خۆت بكه‌یت‌و گوێ له هاوپه‌یمانه‌كانت نه‌گریت، كه له ناوه‌ڕۆكی هه‌ڕه‌شه‌كان ئاگاداریان ده‌كردی. له به‌رامبه‌ر دا به پێی ( ته‌سه‌وری خۆت) بڵێی باوه‌ڕناكه‌م عێراق هێرش بكات".
هەروەها هاتووە "پێداگری سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌وڵه‌كانی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێشخه‌ری و هه‌وڵی وڵاتانی دونیا بۆ دروستكردنی ژووری هاوبه‌شی عه‌سكه‌ری بۆ كه‌ركه‌ك، كه له هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراق‌و هێزی هاوپه‌یمانان پێكده‌هات. به جۆرێك هێزه‌كانی عێراق ته‌نها له باشووری كه‌ركوك، جێگرده‌بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه قبوڵ كرابان. بێگومان دۆخی كه‌ركوك ناوچه‌كانی تر هه‌رگیز به‌م ئاسته نه‌ده‌گه‌یشت".
یەکێتی باس لەوە دەکات " دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی ریفراندۆم، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی دووچاری ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كرد. كه‌چی ئێستا سه‌رانی پارتی له به‌غدا شه‌ڕی به‌ده‌ست هێنانی پۆست‌و پله و ئیمتیاز ده‌كه‌ن.
ئه‌و (حزبه‌ی ) ئه‌وه‌نده حیسابی بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد و به عێراقی ده‌گوت وڵاتی دراوسێ. ئێستا رۆژانه باوه‌ش بۆ سه‌رۆكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌گرێته‌وه و له هه‌ولێر پێشوازییان لێده‌كات‌و له به‌غدا هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات".
مەڵبەنی یەکێتی دەشڵێن "بۆ لێره‌وه به پارتی‌و بارزانی ده‌ڵێین، ئێوه دواین كه‌سن، كه ده‌بێ باسی خیانه‌ت بكه‌ن. چونكه خیانه‌ت سه‌رتاپای مێژوی ئێوه‌ی داپۆشیوه".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی شۆڕشی نوێوه تا كو 31ی ئاب‌و راده‌ستكردنی شه‌نگال له 3ی ئابی 2014 و شه‌ڕی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان‌و باكوری كوردستان‌و كه‌وتنه پێش ساواك‌و ئیتلاعات بۆ كوشتنی كوردانی رۆژهه‌ت‌و واڵاكردنی سنووری كوردستان بۆ سوپا و ده‌زگای ئیستیخباراتی وڵاتان."
مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی له كۆتاییدا دەڵێن " به هه‌موڵایه‌كی راده‌گه‌ێنین، دوای ساڵێك تێپه‌ڕین به سه‌ر شكستی ریفراندۆم‌و ئه‌و رووداوانه‌ی كه به هۆیه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوكی كرده قوربانی. دانیشتیوانی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك، زۆر به ئاگان، كام لایه‌ن‌و كێ، پشتیوان‌و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و شاره‌كه‌یانه‌و كێش، هه‌میشه له هه‌وڵی پیلانگێری‌و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و خه‌ڵكه كه‌یه‌تی له كوردستان.
هه‌مووان باش ده‌زانن كام لایه‌ن ته‌نها بۆ نه‌وت‌و سامانه‌كه‌ی باسی كه‌ركوكی ده‌كرد و كام حزب‌و سه‌ركرده هه‌میشه له خه‌می ژیان‌و گوزه‌ران‌و ئارامی كه‌ركوكی قودسی كوردستانه بوه".
لە دوا بڕگەدا هاتووە "ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌كارییانه له كاتێكدایه، كه به بڕیاری پارتی ماوه‌ی ساڵێكه به‌رپرسه ئیداری‌و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و حزبه، بایكۆتی خه‌ڵك‌و شاری كه‌ركوكیان كردوه و زۆر به‌لایانه‌وه ئاسایی بوو كه كۆی (12) كورسیه‌كه‌ی كه‌ركوك بۆ لایه‌نه‌كانی تربێت، به‌ڵام (ی.ن.ك) و خه‌ڵكی دڵسۆزی كه‌ركوك، له 12ی ئایار زۆر به دروستی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانیان دایه‌وه و جارێكی‌تر كوردستانی بوونی كه‌ركوكیان دووپات كرده‌وه و متمانه‌ی خۆیان بۆ سیاسه‌تی خه‌مخۆرانه‌ی یه‌كێتی دووپات كرده‌وه. له به‌رامبه‌ر دا ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان به‌جێهێشت بونه به به‌شێك له‌م دۆخه نه‌خوازراوه. ئێستاش كه هه‌وڵ‌و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ رێكه‌وتن له ئارادایه، سه‌رانی پارتی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێكدانی ئه‌م زه‌مینه‌سازییه خستۆته‌كار ، به‌ڵام هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵی ناحه‌زان‌و ئه‌وانه‌ی خه‌ون به وێران بونی كه‌ركوكه‌وه ده‌بینن، هه‌رگیز سه‌رناگرێت‌و ئاشتی‌و ئاوه‌دانی‌و گفتوگۆی كه‌ركوكیانه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئیداری‌و ئه‌منی‌و خزمه‌ت گوزاری سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كه‌وێ".