كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، كە ناتوانن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدەن.
مەعن هیتاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، شاندی كۆمسیۆن و حكوومەتی عێراق بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنەكە كۆ بوونەتەوە و پێویست دەكات گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراقیش بكرێت.
مەعن هیتاوی هەروەها رایگەیاندووە، كە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەشت مانگ تا یەك ساڵی پێویستە و ئێستا كۆمسیۆن ناتوانێ هەڵبژاردنەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدات.
پێشتر حكوومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی، رۆژی 22/12/2018ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.