بەبڕیارێکی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق. د. سەلیم جەبوری چوار ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەلای ئارامی شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەمێنێتەوە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئابی ئەمساڵ ٢٠١٨ دا بۆ ئارام شیخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی پێنج ساڵ چوار ئۆتۆمبیلی پەرلەمانی لەلا هێشتۆتەوە بۆ بەکارهێنانی خۆی.
لەو بەڵگەیەدا ، كه بۆ بهڕێوهبهری گشتی فهرمانگهی كارگێڕی نێردراوهو واژووی بهڕێوهبهری نووسینگهی جبووری لەسەرە هاتووه، چوار ئۆتۆمبێل بۆ ماوهی پێنج ساڵ لای جێگری سهرۆكی پهرلهمان دهمێنێتهوه.
هاوکات جگە لەم بەڵگەیە لە ناوەندی ئابوری و سیاسی عێراقی هەمان هەواڵ لە وەتسئەپ بڵاوکراوەتەوە.
تا ئێستا ئەو هەواڵە دزە پێنەکراوە کە سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق چەند ئۆتمبیلی لای خۆی و جێگری یەکەمی گلداوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوای تەواوبوونی خوولی پەرلەمانی بەپێی یاسا دەبێت هەرچی مومتەلەکاتی دەوڵەت لای هەرکەسێکە کە بۆ ئەرکێکی حکومی لەلایەتی بیگەڕێنێتەوە.
مانەوەی ئەو ئۆتۆمبیلانە لە کاتێکدایە کە لەم خوولەی ئێستا پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ٦-١١-٢٠١٨ ماوەکەیان تەواوبێت، نوێنەرانی گۆڕان لەو خوولەی پەرلەمان ئۆتۆمبیلیان لەسەر موچەی خۆیان کڕی.