بەوێنە.. خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد دوو گیانە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، دڵنیا رەزازی لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرا دەبێت کە دوو گیانە.

دڵنیا رەزازی کە کچی هەردوو هونەرمەندی ناسراو، ناسری رەزازی و مەرزێی فەریقیە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام بە دووگیانی دەردەکەوێت.

دڵنیا ئاشکرای دەکات کە مناڵەکەی کووڕەو ئەمە بۆ دووەمجارە دووگیان دەبێت.

 دڵنیا ڕەزازی، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (دووری تۆ) کە بۆ مەرگی (مەرزیە فەریقی)ی خانمە ھونەرمەندی کۆچ کردووی کە دەکاتە دایکی بڵاو کردەوە، دەستی بە کاری ھونەری کرد، پاشان ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو کردەوە، ھەروەھا لە ساڵی 2016ـدا ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی (لەو ڕۆژەی) بڵاو کردەوە.

دڵنیا، کچی هەردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد(مەرزیەی فەریقی و ناسری رەزازیی)ەو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوە بە ناوی خاوەنی کچێکە بە ناوی(لۆلان) لە ئیستاشدا لەگەڵ خانەوادەکەی لەوڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبەن.



PM:03:21:17/10/2018