بکوژی قاشخچی رۆژنامەنووس لەدەوری محەمەد سەلمانی جێنشینی سعودیە دەسوڕێتەوە

کاتژمێرەکانی داهاتوو پەردە لەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە قونسڵی سعودیە لە تورکیا هەڵددرێتەوەو هەموو ئاماژەکان لەدەروری محەمەد سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە کۆدەبێتەوە.

لەدوا پەرەسەندنی لێکۆڵێنەوە لە کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئاماژە بۆ ناوی بەرپرسێکی سعودی بەناوی ماهر متربەوە دەکەن کە ئەو مونەسیقی کوشتنی خاشقچی یە لە نێوان بکەرانی رووداوەکەو نووسینگەی شازادەی جێنشین.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە تورکیانە باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەی رۆژنامەنووسەکە چۆتە قونسڵیەتی سعودیە، ماهر متربی ١٩ پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامدراوە کە چواریان بە نووسینگەی محەمەد سەلمانەوە کراوە.   

هەموو لێدوانە میدیایەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە کاتژمێرەکانی داهاتووی نزیکدا کۆی لێکۆڵێنەوەکەو ئەنجامی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی رادەگەیەنرێت.



PM:03:44:17/10/2018