یانەی ریاڵ مەدرید تواناکانی دوو باشترین یاریزانی بۆ گەڕایەوە



بۆ یاری داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید تواناکانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ دەگەڕێتەوەو  هەردو یاریزان ئامادە دەبن بۆ ئەو یارییە.
بڕیارە رۆژی شەممە لە جەولەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ رووبەڕووی یانەی لیڤانتی ببێتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، هەریەکە لە ئیسکۆ و مارسێلۆ ئامادەی یاری بەرانبەر بە یانەی لیڤانتی دەبن و هیچ پێکانێكیان نەماوەو دەتوانن بۆ ئەو یارییە گرنگە یاری بکەن.



PM:05:26:17/10/2018