سپی زانیاری ورد لەسەر نەوت دزینی هەرێم بڵاودەکاتەوە

ئەو گرووپەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەرێمەوە بەتۆمەتی دزینی نەوت لە بۆریەکی هەرێم گیراون، لە بەرپرسی ئەمنیەوە لە نێوانیاندایە تا شۆفێر کە نەوتەکەی بە تانکەر دزیووە، تا خەڵکی ئەمنی کە کار ئاسانی بۆ دزینەکە کردووە.

بەپێی زانیاریەکان دەست سپی کەوتووە، دزینی نەوتەکە لەرێگای کونکردنی بۆریەکی نەوتی هەرێمەوە بووەو، فرۆشتنیشی لە رێگای تانکەرەوە ئەنجامدراوە، ئەم کردەی دزیەش ئەمڕۆ رووینەداوەو ماوەیەکی زۆرە ئەم کارە نا یاساییە ئەنجام دەدرێت و لەڕێگای ژمێریاری سەر بۆریەکانەوە ئاشکرا بووە کە بەبەردەوامی یەکسان نەبووە بۆ رێژەیەی دەنێردرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، دوو بەرپرسی ئەمنی باڵا تۆمەتبارن لەم رووداوەو یەکێکیان دەستگیرکراوەو یەکێیکی تریان لەژێر چاودێری و مانەوە بووە لە ماڵەکی خۆی، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر کەسی دووەمیان نییە کە هەڵهاتووە، یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوە. ئەو دوو کەسەش یەکێکان برای بەرپرسێکی باڵای حکومی پارتی یە.

لەخوار ئەمانێشەوە چەند کەسی تر دەستگیرکراون کە دەستیان هەبووەو شەریک بوون لە تاوانی نەوت زینەکەدا هەر لەکونکردن و گواستنەوەی بە تانکەرو کارئاسانی بۆ کردنی لە بازگەکان. 

بەپێی ئەو زانیاریانە، نرخی ئەو نەوتەی لەو ماوە درێژەی کە نەوتەکە دزراوەو لەرێگای تانکەرەوە فرۆشراوە، دەخەمڵێنرێت بە دەیان ملیۆن دۆلار.

سپی زانیوویەتی لە کاتی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستبەسەر پارەیەکی زۆر لەنێو ئۆتۆمبیلەکەیدا گیراوە.



PM:05:29:17/10/2018