بەم گیراوەیە ماڵئاوایی لە زەردی دەم و ددان بکەو بۆنی دەمت خۆش بکە



ڕەنگە خەڵکێکی کەم بزانن  پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناودەم پەیوەستە بە تەندرووستی هەموو جەستەوە گەر دەتەوێت تەندرووستی لەشت بپارێزی ئەوا پێویستە بەجوانی ناو دەمت خاوێن بکەیتەوە.

ئەم گیراوە بەهێزە یارمەتی  ‌پاککردنەوەی ددانەکان دەدات، دژە بەکتریایە، دەبێتە هۆی نەهێشتنی کلس و زەردی  دەم وو ددان هەروەها بۆنی ناو دەم خۆش دەکات.

پێکهاتە:

ـ هەویری ددان

ـ  ددان ئاژن، پوشی ددان پاککەرەوە ، مسواک

 فلچەی ددان شۆرین

ـ نیوو کوپ ئاوی گەرم

ـ نیوو کوپ ئاوی سارد

ـ نیو کەووچک خوێ

ـ کەوچکێک سۆدە

هایدرۆجین پیرۆکسید

ئامادەکردن

خوێ و ئاوەکە تێکەڵ بکە و بیکە سەر فلچەیەکی تەڕ بەجوانی بیهێنە بەددانەکانتا پاشان  بیکەرە دەرەوە لەدەمت.

 دواتر ئاوە گەرم و ساردەکە لەگەڵ هایدرۆجین پیرۆکسیددا تێکەڵ بکە و  بەجوانی ناو دەمتی ‌پێ بشۆ. پاشان بە ددان ئاژن هەموو ئەو کلسانەی بە ددانتەوەن لێ بکەرەوەو بەئاوی سارد دەمت بشۆ.

 وە هە ف

سەرچاوە:/healthylifestylezone.com


ئه‌م بابه‌ته ‌12876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:46:17/10/2018