بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێدانی ئاو بە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین رادەگیردرێت.
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەهۆی چاككردنی تۆرەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی 48 بۆ 72 كاتژمێر هێڵی كارەبای نیشتمانیی دەپچڕێت ودابەشكردنی ئاو بە هاوڵاتیانی سنوری ڕاپەڕین لەو ماوەیەدا رادەگیرێت.
وتیشی، بە هۆی ئەوەی بیرو پڕۆژەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین بە كارەبای نیشتمانی كاردەكەن، بۆیە ناتوان لەو ماوەیەدا ئاوی پێویست بدەن بە هاوڵاتیان، بۆیە سبەینێ پێنجشەممە بە بەردەوامی ئاو بە هاوڵاتیان دەدەن.
بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین داواش لە هاوڵاتیان دەكات، کە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ئاوی پێویست لە ماڵەكانیان عەمبار بكەن و، ئاو بەفیڕۆ نەدەن.