به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا پیاوێك له گوندێکی سنوری ناحیەی کۆیە كوژراو دوو كوڕیشی بریندار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٧ تشرینى یه‌كه‌م، دوو بنه‌ماڵه له گونده‌كانی باخه‌جنێرو قۆڕیتان له سنورى قه‌زاى كۆیه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار ده‌بێته شه‌ڕیان و بەوهۆیەوە باوكێك كوژراوه‌و دوو کوڕیشی بریندار بوون.
دوای روداوەکە، تەرمی کوژراوەکە گوااسترایەوە بۆ پزیشكی دادوه‌ری كۆیه، برینداره‌كانیش گەیەندرانە نەخۆشخانە، لە ئێستاشدا له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، بکوژەکان دانیشتوی گوندی باخه‌جنێرن و تا ئێستا دەستگیر نەکراون و پۆلیسی کۆیە له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیاندان.