ته‌ندروستی راپه‌ڕین، هۆكارى نه‌خۆشكه‌وتن و مردنى دوو هاووڵاتیه‌كه‌ى گوندى مه‌مكانى لە سنوورى پشده‌ر ئاشكرا کرد.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژی ته‌ندروستی راپه‌ڕین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند،دوای نەخۆشکەوتنی ئەندامانی خێزانێكى دانیشتووى گوندى مه‌مكان کە بووە هۆی گیانلەدەستادانی دوان لە ئەنداماننی ئەو خێزانە لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا چەند جارێک تیمەکانمان بۆ زانینی هۆکاری روداوەکە سەردانی گوندەکەیان کردووە،
وتیشی، لە ئەنجامی سەردانەکەیاندا کە لەلایەن تیمەکانى ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین و سلێمانى، ژکە چەند پشكنینێکیان ئه‌نجام دا، به‌پێى ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى پشكنینه‌كه، دەرکەوت کە نه‌خۆشیه‌كه به‌هۆى ژه‌هراوىبوونى خۆراكى ماڵه‌كه روویداوە بووه، به‌ڵام دیار نییه، كه ئایه خۆراكه‌كه ژه‌هراوى كراوه، یان به‌هۆى تێكچونیه‌وه ژه‌هراوى بووه".
وته‌بێژی ته‌ندروستی راپه‌ڕین دڵنیای دایە هاووڵاتیانی سنووره‌كه، لەوەی نه‌خۆشیه‌كه گواستراوه نییه و، تەئکیدیشی کردەوە به‌نیازن جارێكى دیکەش پشكنین بۆ نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌و له ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا ئه‌نجامى كۆتایى و فه‌رمى بۆ رایگشتی ئاشكرا بدەكه‌ن.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نەخۆشییەک لە گوندی مەمکانی سەر بە قەزای پشدەر بڵاوبووەوە، كە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا و، ١٢ ئەندامی دیکەی خیزانەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کران.