نوسینگەی تایبەتی نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند سەرتاپای ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە کە نەجمەدین کەریم پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردبێت.
نوسینگەی نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ھەوالێک لە کەناڵی الشرقیە بلاوکراوەتەوە گوایە بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرتاپای ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستیەوە داوا لەکەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەتایبەتی کەناڵی ئاسمانی شەرقیە کە ئەتەکیەتی راگەیاندن رچاو بکەن و بنەمای راستی و راستگۆیی بکەنە بنەمای کاری راگەیاندنیان"
ڕاشیگەیاند: داوا لە ھەموو خەلکی کوردستان دەکەین بەتایبەتی ھاولاتیانی شاری کەرکوکی ھەمیشە سەربەرز و خۆراگر کە باوەر بەو پروپاگەندانە نەکەن کە ھەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بەمەبەستی تایبەتی و مەرامی سیاسی ھەواڵی دوور لە راستی بەلاو دەکەنەوە .