سەرجەم فەرمانبەرانی خاڵی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران

بە تۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل سەرجەم فەرمانبەرانى خاڵی گومرگى کەرکوک - سلێمانى دەستگیرکران.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە ئەو بریارەی دەستەی نەزاهە دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک هاووڵاتی و بازرگان و خاوەن کارگە سکاڵایان دژ بە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگيی کەرکوک – سلێمانی تۆمار کردووە و دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە دەستەی نەزاهە کردووە لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکات.

بە گوێرەی هەواڵەکەی ئەو میدیایە بەپێی زانیارییەکان ئەو مامەڵە و نوسراوانەوەی رادەستی خاڵی گومرگی کەرکوک – سلێمانی کراون، دەستکاری کراون و بڕی پارەی گومرگەکە لەلایەن بەرپرس و کارمەندانی ئەو خاڵە گومرگییەوە زیاد کراون بۆیە دەستەی نەزاهە هەڵساوە بە دەستگیرکردنی سەرجەم فەرمانبەرەکانی.

ڕونیشی کردووەتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەو بڕیارە و دوای سکاڵای ژمارەیەک ئاوارە، دەستەی نەزاهە بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی لقی کەرکوکی سەر بە حکومەتی عێراقیشی دەستگیر کردووە.



AM:09:05:18/10/2018